سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاندووه كه هێزه‌كانی پاراستنی یاسا وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ كردنه‌وه‌ی گۆڕه‌پانی ته‌حریر به رووی هاتوچۆكه‌راندا بڵاوبوونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه به‌میدیای عێراقی راگه‌یاندووه كه به‌ره‌به‌بانی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی پاراستنی یاسا له‌نزیك شه‌قامی سه‌عدون له ناوه‌ڕاستی به‌غدا بڵاوه‌یان پێكراوه.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه روونیكردۆته‌وه كه له‌ئێستادا هێزه‌كان ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له كاتژمێره‌كانی كه‌می داهاتوودا گۆڕه‌پانی ته‌حریر بكه‌نه‌وه.
هاوكات به‌شی ئه‌ندازه‌یی ده‌ستیان كردووه به هه‌ڵگرتنی كۆنكریته‌كانی گۆڕه‌پانی خه‌للانی له ناوه‌ڕاستی به‌غدا.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.