وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، ده‌ستگیركردنی دوو تیرۆریستی داعشی له باشووری رۆژئاوای پارێزگای كه‌ركووك راگه‌یاند.
ئاژانسی هه‌واڵگریی سه‌ربه وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه پشت به‌ستن به زانیارییه‌كانی هه‌واڵگریی، هێزه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵگریی پۆلیسی فیدرال، دوو تیرۆریستیان له ناحیه‌ی ره‌شاد باشووری رۆژئاوای پارێزگای كه‌ركووك ده‌ستگیركردووه.
ئاماژه به‌وه‌یشدراوه، ئه‌و دوو تیرۆریسته‌ی كه ده‌ستگیركراون، به‌پێی مادده‌ی چواری تیرۆر به‌تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له داعش داواكرابوون و پاڵپشتی لۆجستییان پێشكه‌ش به تیرۆریستانی داعش له به‌ناو ویلایه‌تی كه‌ركووك پێشكه‌شكردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.