وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتوودا نرخی یه‌ك لیتری به‌نزینی موحه‌سه‌ن ده‌كاته 650 دیناری عێراقی.
له‌مباریه‌وه هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی،سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و ووزه له ئه‌نجومه‌نی عێراق ، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: له‌م ماوه‌یه‌دا وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بڕیاریداوه كه نرخی به‌نزینی موحه‌سه‌نی ئۆكاتن به‌رز له 850 دیناره‌وه ببێته 650 دینار.
هه‌روه‌ها گوتی: وه‌زاره‌تی نه‌وت توێژینه‌وه‌یه‌كی بۆ باشتركردنی به‌روبوومه نه‌وتییه‌كان به شێوه‌یه‌كی گشتی و چالاكردنی رێگاكانی به‌بازاڕكردن ئاماده كردووه.
هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی گوتیشی: بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وت له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتوودا به ئامانجی رووكردنه به‌نزینی موحه‌سه‌ن ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر / فورات نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.