Erbil 38°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 16:23

لەشی پیاو دژەتەنی زیاتر بەرامبەر کۆرۆنا دروست دەکات

دروستبوونی دژەتەن لەناو لەشی مرۆڤ پەیوەندی نیە بەتەمەنەوە
کوردستان TV
100%

بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێ دەركەوتووە لەشی پیاو دژەتەنی زیاتر بەرامبەر ڤایرۆسی كۆرۆنا بەرهەم دەهێنێت بەراورد بەژنان و ئەوەش كارێكی زۆر پێویستە لەپێناو چاكبوونەوە لەو پەتایە و دووربوون لێی لەئایندە لەدوای چاكبوونەوە.


ئەنجامی ئەو لێكۆڵینەوەیە لەگۆڤاری ئۆرۆپیان جورناڵ ئاو ئیمینۆلۆجی بڵاوكراوەتەوە و ئەوەخراوەتەڕوو دوای تێپەڕبوونی 7 مانگ بەسەر تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تێبینی دروستبوونی دژەتەن لە 90%ی ئەو كەسانە كراوە كە تووشبوون و چاكبوونەتەوە.

لێكۆڵەران دەڵێن دروستبوونی دژەتەن لەناو لەشی مرۆڤ پەیوەندی نیە بەتەمەنەوە و تێبینی دروستبوونی دژەتەنی زیاتریان كردووە لای ئەو كەسانەی نیشانەی تووشبوون بەكۆرۆنایان توندبووە.

بەپێی لێكۆڵینەوەكە دەركەوتووە ڕێژەی دژە تەن لەسێ هەفتەی یەكەمی تووشبوون زۆر بەخێرایی زیاد دەكات و دواتر دادەبەزێت و سەقامگیردەبێت، لەقۆناغی یەكەم سیستمی بەرگری لەشی پیاو دژەتەنی زیاتر بەراورد بەژنان دروست دەكات، بەڵام دواتر رێژەكە لای هەردوو ڕەگەز یەكسان دەبێتەوە دوای تێپەڕبوونی چەند مانگێك.


ژێده‌ر/ ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.