ئەمڕۆ چوارشەممە 28 ى 10 ى 2020 بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕاپۆرتێکى تایبەت سەبارەت بە دەستپێکى باران بارینى ساڵى رابردوو بە بەراوورد لەگەڵ ئەم ساڵى سەنتەرى پارێزگاکانی ههرێم بڵاو كردهوه
بهرێوهبهرایهتیهكه رایدهگهێنێت بە شێوەیەکى گشتى دەتوانین بڵێین سەرەتاو دەستپێکى باران لە هەرێمى کوردستان دەکەوێتە دواى ڕێکەوتى 15-10ئۆکتۆبەرى هەموو ساڵێک و سەرەتاى مانگى یازدە بەلام هەندێ ساڵى دەگمەن هەبووە کەوتۆتە سەرەتاکانى مانگى 10ەوە باران پێش کەوتووە .
راشیدهگهێنێت هەندێ ساڵى دەگمەن هەبووە کەوتۆتە سەرەتاکانى مانگى 10ەوە باران پێش کەوتووە.
دهقی راپۆرتهكهی بهرێوهبهرایهتیهكه:
پارێزگاى هەولێر/ساڵى رابردوو لە ڕێکەوتى 25-10-2019 یەکەم باران بارین تۆمارکرا بە ڕێژەى 0.3 ملم لە ڕێکەوتى 28-10-2019 2.1 ملم تۆمارکرا.
بەپێى ساڵەکان لە سەنتەرى پارێزگاى هەولێر دەستپێکى باران بارین دەکەوێتە مانگى یازدەوە هەندێ کاتیش باران پێش کەوتووە و لە سەرەتاى مانگى 10 ەوە دەستى پێ کردووە
پارێزگاى سلێمانى /یەکەم باران بارینى پار ساڵ لە ڕێکەوتى 12-10-2019 دەستى پێکرد ،کە لەم ڕێکەوتە 0.6 ملم بارى پاشان لە ڕێکەوتى 20-10-2019 باران بارینى تۆمارکراو گەیشتە 2.6 ملم
پارێزگاى دهۆک/سەنتەرى دهۆک دەستپێکى باران بارینى پارساڵى ئەم پارێزگایە لە ڕێکەوتى 19-10-2019 بوو کە 5.5 ملم بارى
پارێزگاى هەڵەبجە /سەنتەرى هەڵەبجە یەکەم باران بارینى لە ڕێکەوتى 12-10-2019 دەستى پێکرد
پاریزگاى کرکووک/ دەستپێکى باران بارین لە سەنتەرى کرکووک لە ڕێکەوتى 21-10-2019 دەستى پێکرد
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.