له‌سه‌ر زانیاری ئاسایشی سلێمانی و به‌هۆی نه‌شیاوی بۆ به‌كارهێنان، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر پاككه‌ره‌وه‌دا ده‌گرێت و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌ته‌وه له‌ناو ده‌برێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (2020.10.28) له‌سه‌ر زانیاری ئاسایشی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر بڕی (13) تۆن پاككه‌ره‌وه (فاست و زاهی)دا ده‌گیرێت كه‌به‌هۆی به‌سه‌رچونی ماوه‌كه‌یانه‌وه شیاوی به‌كارهێنان نین، به‌ڵام خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیاز بوه به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ساغی بكاته‌وه.
به‌پێی رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان، ئه‌و كاڵاوشمه‌كانه‌ی ماوه‌ی به‌كارهێنانیان به‌سه‌رده‌چێت پێویسته له‌ناوببرێن و به‌كارنه‌هێنرێن چونكه ئه‌و پێكهاته‌ی مادده‌كه‌ی لێ دروستكراوه ده‌گۆڕێت بۆ پێكهاته‌ی زیان به‌خش و زیان به‌ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت.
لیژنه‌كان داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ن، له‌كاتی بازاڕكردن و كڕینی پێداویستی، به‌وردی سه‌رنج له به‌رواری دروستكردن و به‌سه‌رچونی ئه‌و كاڵاوشمه‌كانه بده‌ن كه ده‌یكڕن و به‌كاره ده‌هێنن، له‌كاتی هه‌بونی كاڵاوشمه‌كی ماوه‌به‌سه‌رچو له‌ڕێی ژماره (07708677777) لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاگادار بكه‌نه‌وه.
به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی ئه‌و كاڵاوشمه‌كانه‌ی له‌له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌ته‌وه له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌ڕێی لیژنه هاوبه‌شه‌كانیه‌وه چاودێری وردی دوكان و بازاڕ و شوێنه گشتیه‌كان ده‌كات، له‌كاتی هه‌بونی خوارده‌مه‌نی و كاڵاوشمه‌كی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچو سه‌ره‌تا خاوه‌ن شوێنه‌كه ئاگادار ده‌كاته‌وه، له‌كاتی دوباره‌كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچی خاوه‌نه‌كه‌ی سزای مادی ده‌دات، وهه‌روه‌ها به‌هۆی به‌رده‌وام بونی له‌سه‌رپێچی شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.