رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ بڵاوی كردهوه كه بە هۆی نوقمبوونی بەلەمێک لە ئاوەکانی نێوان فەڕهنسا و بهریتانیا پێنج ئەندامی بنەماڵەیەکی کوردی خەڵکی سەردەشت کە بە نیازی چوون بۆ بریتانیا بوون، خنکاون و تەرمی یەکێکیان نەدۆزراوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتێک کە میدیاکانی فەڕةنسا بڵاویان کردووەتەوە، ئەو بەلەمە بەرەبەیانی دوێنێ سێشەممەلە ئاوەکانی کاناڵی مانش لەنێوان فەڕهنسا و بهریتانا نوقمبووە و 27 پەناخوازی تێدابووە کە پێنج کەسیان گیانیان لە دەست داوە.
سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە بە هۆی ئەو ڕووداوەوە پێنج ئەندامی بنەماڵەیەکی خەڵکی گوندی ”گوڵێن“ی سەردەشت بوون گیانیان لە دەست داوە.
ناسنامەی ئەو کەسانەی کە گیانیان لە دەست داوە بە شێوەی خوارەوەیە؛
ڕەسووڵ ئێران نیژاد تەمەن 35 ساڵ
شیوا محەمەدپەناهی تەمەن 35 ساڵ
ئانیتا ئێران نیژاد تەمەن 9 ساڵ
ئارمین ئێران نیژاد تەمەن 6 ساڵ
ئارتین ئێران نیژاد تەمەن 15 مانگ
جێگای ئاماژەیە کە تەرمی چوار کەسی ئەو بنەماڵەیە لەلایەن تیمەکانی پشکێنەرەوە دۆزراونەتەوە، بەڵام هەتا ئێستا تەرمی ئارتینی15 مانگە نەدۆزراوەتەوە.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.