ئه‌فسه‌رێكی فلیپینی كه وه‌ك پۆلیس كارده‌كات، له‌میانه‌ی هه‌ڵكوتانه سه‌ر شوێنێكی بهشهڕهێنانی كه‌ڵه‌شێر به رمی یه‌كێك له كه‌له‌شێره‌كان كوژرا كه بۆ شه‌ڕكردن ئاماده كرابوو.
رووداوه‌كه له كاتێكدا بووه كه ئه‌فسه‌ر كریستیان بۆلۆك هه‌وڵی كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو به‌ڵگه‌كانی له شوێنی رووداوه‌كه ده‌دا،به‌ڵام ئه‌و ئه‌فسه‌ره پێشبینی نه‌كردبوو كه له‌لایه‌ن یه‌كێك له كه‌له‌شێره‌كان به رمێك ده‌كوژرێت.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ده‌یلی بریتانی كه‌له‌شێره بكوژه‌كه، رمه‌كه‌ی له‌سه‌ر قاچی بۆ شه‌ڕكردن جێگیركرابوو،له‌پڕ رمه‌كه له‌سه‌ر رانی لای چه‌پی ئه‌فسه‌ره‌كه گیر ده‌كات و ده‌بێته هۆی خۆینبهربوونێكی زۆر به‌و هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
شایانی باسه زۆرانبازی كه‌له‌شێره‌كان یان( تۆبادا) به یارییه‌كی وه‌رزشی قه‌ده‌غه‌كراو له فلیپین دادندرێت و هاووڵاتیان پاره له‌سه‌ر ئه‌نجامی شه‌ڕی نێوان كه‌له‌شێره‌كان داده‌نێن.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.