وه‌زاره‌تى كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ئاگادار ئه‌و ماڵانه ده‌كاته‌وه كهپێوهری زیره‌كی كاره‌باییان بۆ ده‌به‌سترێت
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه كه‌ئه‌م ئه‌م زانیاریانە بزانن:
1-ئه‌گه‌ر وزه‌ی كاره‌با به‌كاربهێنرێت زیاتر له‌و ئاسته كه به‌پێی رێنمایی وه‌زاره‌تی كاره‌با دیاریكراوه، بۆ ماوه‌ی 45 چركه، ئه‌وا كاره‌با ده‌كوژێته‌وه و پاش 150 چركه ده‌گه‌ڕێته‌وه، وه‌ك ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك كه كاره‌با زیاد له‌پێویست به‌كارهاتووه.
2-ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی 30 خولهك (ده‌قیقه)دا چه‌ند جارێك كاره‌با زیاد به‌كارهات به‌جۆرێك تێكڕای ماوه‌ی زیاد به‌كارهێنانی كاره‌با بگاته 45 چركه، ئه‌وا كاره‌بای به‌كارهێنه‌ر ده‌بڕێت و پاش 150 چركه كاره‌باكه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
3-ئه‌گه‌ر به‌هۆی زیاد به‌كارهێنانی كاره‌با له‌ماوه‌ی 30 خوله‌كدا پێنج جار بڕینی له‌سه‌ریه‌ك رووبدات، ئه‌وا كاره‌بای به‌كارهێنه‌ر ده‌بڕێت و پاش 45 خولهك كاره‌باكه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.