وه‌زیری پێشمه‌رگه، له‌گه‌ڵ جێگری فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌عێراق و سووریا كۆبۆوه
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه‌ئه‌مڕۆ 28ی 10ی 2020 شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ مێجه‌ر جه‌نه‌ڕاڵ كه‌ڤن كۆپسی، جێگری فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌عێراق و سووریا و شاندێكی باڵای راوێژكاری سه‌ربازی هاوپه‌یمان كۆبۆوه.
راشیده‌گه‌یه‌نن كه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، كه ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌فسه‌رانی پله باڵای وه‌زاره‌ت ئاماده‌یبوون، تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق كرا، هه‌روه‌ك گفتوگۆكرا له‌سه‌ر پرسی پێكهێنانی ناوه‌ندی هاوبه‌ش له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق له‌و ناوچانه‌ی كه بۆشایی ئه‌منییان هه‌یه.
وه‌زیری پێشمه‌رگه جه‌ختی كرده‌وه, له‌سه‌ر نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه بریاره له 1ی مانگی 11 وه ناوه‌ندی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوولا له هه‌ولێر و دواتر له‌به‌غداش بكرێته‌وه. كه ده‌رئه‌نجام پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه.
جێگری فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌عێراق و سووریا، روونیكرده‌وه،” پێكه‌وه كاركردنی هاوبه‌شی هێزه‌كان له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و تیرۆریستان رێگای سه‌ركه‌وتنمان نزیكده‌كاته‌وه‌و هۆكارێكی گرنگیش ده‌بێت بۆ ره‌وینه‌وه‌و تێكشكاندنی مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر له‌ناوچه‌كه‌دا”.
پرسی چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه بوو، وه‌زیری پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: له‌ئێستادا قۆناغی باشمان بڕیوه له‌سه‌ر سه‌رخستن و جێبه‌جێكردنی ناوه‌ڕۆكی ئه‌و پڕۆسه‌یه، وتیشی: “رۆڵی راوێژكارانى هاوپه‌یمانان له هاوكاری و هه‌مه‌ئاهه‌نگی تیمه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه جێگه‌ی ستایش و بایه‌خی زۆری ئێمه‌یه”.
مێجه‌ر جه‌نه‌ڕاڵ كه‌ڤن كۆپسی، ستایشی رۆڵ و قاره‌مانێتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی كرد له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستان و پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌كه، وتیشی: خواستی هاوپه‌یمانانه كه هێزی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ سوپای عێراق بگه‌نه رێككه‌وتنی كۆتایی و بكرێته بنه‌مایه‌كی دروست بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان. هاوكات پاڵپشتیی و پشتگیری هاوپه‌یمانانیشی له‌رووی كۆمه‌ك و هاوكاری لۆجیستی و سه‌ربازی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق دووپاتكرده‌وه.
كۆبوونه‌وه، به‌گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانووستانه‌كان له‌سه‌ر پێكهێنانی بنكه‌ی سه‌ركردایه‌تی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له‌عێراق و هه‌رێم، له‌دوای پێكهێنانی خاڵی ئه‌منی هاوبه‌ش، به كۆتا هات.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.