Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 13:51

هاتوچۆی هەولێر: بەبەستنی ماسکێک نرخەکەی 50 دینارە و سزای نەبەستنیشی 50 هەزار دینارە

کوردستان TV
100%

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر رایگه‌یاند: لەئەمڕۆوە دەستیان بەجێبەجێكرردنی فەرمانی وەزارەتی ناوخۆ كردووە بۆ سزادانی شۆفێران بەنەبەستنی ماسك.

فازیڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند: ئەمرۆ مەفرەزەکانی هاتووچۆی ناوشار دەست بەکاربوون بۆ جێبەجێکردنی  بەیانی ژمارە 25ی ساڵی 2020ی وەزارەتی ناوخۆی تایبەت بەرێنماییە تەندروستیەکان وخۆپارێزی لەڤایرۆسی کۆرۆنا.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر گوتیشی: سزای ئەو کەسانە درا کە پابەندی بەستانی دەمامک نەبوون و سەرنشینیان لەگەڵ بوو وە شوفێریان دەکرد بەبڕی 50000 دینار.

وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر داوای خۆپارێزی لە هاووڵاتیان كردووە بەبەستنی ماسكێك كە نرخەكەی 50 دینارە و سزای نەبەستنیشی كە 50000 هەزار دینارە.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.