هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگه‌یاند: هەڵوێستی فەرمی پەرلەمان بەپێی پەیرەوەی ناوخۆ، ئەو هەڵوێست و راگەیاندراوانەن کە لەلایەن دەستەی سەرۆکایەتییەوە دەدرێن.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 2020/10/28 شاندێکی فەرمی باڵای پەرلەمانی کوردستان بە سەرۆکایەتیی هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بە یاوەری ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی فراکسیۆنەکان و پێکهاتە جیاوازەکانی پەرلەمانی کوردستان، سەردانی کۆنسوڵخانەی کۆماری فەڕەنسا-یان کرد، و لەلایەن ئۆلیڤیێ دیکۆتینی کۆنسوڵی گشتی کۆماری فەڕەنسا پێشوازییان لێ‌کرا.
لە دیدارێکی دۆستانەدا، باس لە پەیوەندییە لە مێژینەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری فەڕەنسا کرا، لەلایەن خۆیەوە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کورتە باسێکی مێژووی خستەڕوو سەبارەت بە هەڵوێستە ئەرێنی و پشتیوانییەکانی گەل و حکومەت و سەرۆکەکانی فەڕەنسا بەرانبەر بە هەرێمی کوردستان، کە لە ڕۆژگارە سەختەکاندا، دڵسۆزانە بە هانای هەرێمی کوردستان هاتوون و لە هەموو قۆناغە جیاوازەکاندا بەو پەڕی لەخۆبردوویی و دڵسۆزییەوە پشتگیری خەڵکی کوردستانیان کردووە.
هەر لە دیدارەکەدا شاندی باڵای پەرلەمانی کوردستان، جەختیان لەبەهێزتر کردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کردەوە، هاوکات سوپاسی سەرجەم ئەو هەڵوێستانەیان کرد، کە گەل و حکومەت و سەرۆکەکانی فەڕەنسا بەرانبەر بە هەرێمی کوردستان هەیانبووە .
لەلایەن خۆیەوە ئۆلیڤیێ دیکۆتێنی کۆنسوڵی گشتی کۆماری فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان، خۆشحاڵی خۆی بەو سەردانەی شاندی باڵای پەرلەمانی کوردستان دەربڕی، و جەختی لە بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو گەلی فەڕەنسا و هەرێمی کوردستان کردەوە.
دوابەدوای دیدارەکەش، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بەناوی سەرۆکایەتیی و زۆرینەی ڕەهای پێکهاتەکانی پەرلەمانی کوردستان، بەوردی ناوەرۆکی سەردانەکەی بۆ میدیاکان خستەروو و رایگەیاند:
هەڵوێستی فەرمی پەرلەمان بەپێی پەیرەوەی ناوخۆ، ئەو هەڵوێست و راگەیاندراوانەن کە لەلایەن دەستەی سەرۆکایەتییەوە دەدرێن و جەختی لە شانازی کوردستان بە زۆرینەی موسڵمان و فرەیی ئایینی و پێکەوە ژیان کردەوە، و هەموو جۆرە توندوتیژییەک رەتدەکەینەوە و جەخت لە پەیوەندی دێرین و فراوانی نێوان فەرەنسا و هەرێمی کوردستان دەکەینەوە.
هه‌ورامی گوتیشی: ئێمه دوێنێ له ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان بڕیارماندا سه‌ردانی قونسوڵخانه‌ی فه‌ره‌نسا بكه‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌و فراكسیۆنه به‌رێزانه كه زۆرینه‌ی ره‌های په‌رله‌مانی كوردستانه، به فه‌ڕه‌نسا و گه‌له‌كه‌ی بڵێن كه گه‌لی كورد هه‌میشه وه‌فادار و سوپاسگوزاری فه‌ره‌نسایه كه هه‌موو كات پشتیوانی كورد بووه، لەماوەی 100 ساڵی رابردوودا بەرامبەر کورد هەیانبووە.
هێمن هه‌وارمی گوتیشی: گه‌لی كوردستان به توندی ئیدانه‌ی هه‌موو توندوتیژیییه‌ك ده‌كات له هه‌ر لایه‌كه‌وه بێت، به‌رامبه‌ر به هه‌موو پێكهاته ئایینیه‌كان و ئێمه شانازی به موسڵمانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.