کونسوڵی گشتی کۆماری چیك لە هەولێر سەردانی قایمەقامیەتی قەزای شێخان و پەرستگای لالشی کرد.
بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕەوش و بارودۆخی هاوڵاتیانی شنگال و هەروەها چۆنیەتی هاوکاریکردنیان لە گەڕانەوەیان بۆ ناوچه‌كانیان، کونسوڵی گشتی کۆماری چیك لە هەولێر سەردانی قایمەقامیەتی قەزای شێخان و پەرستگای لالشی کرد، کونسوڵی کۆماری چیك بەوردی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەوان پاڵپشتی ئەو رێكکەوتنە دەکەن کە چەند رۆژێك پێش ئێستا لەنێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق ئیمزای لەسەر کرا کە دۆخی شنگال ئاسایی بکرێتەوە، تا كۆماری چیك و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له رێگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هاوکاری ئاوارەکان بکەن له گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ زێدی خۆیان.
کونسوڵی کۆماری چیك لە لێدانێکی تایبەتدا بۆ کوردستان تیڤی ڕایگەیاند: وڵاته‌كه‌ی یەکێك دەبێت لەو وڵاتانەی کە هاوکاری کوردانی ئێزدی ده‌كات، هه‌موو پێداویستیه‌كانیشیان بۆ دابین ده‌كه‌ین كه رێگه خۆشكه‌ر بێت بۆ گه‌رانه‌وه‌ی ئاواره ئێزیدییه‌كان بۆ سه‌ر زێدی خۆیان.
گوتیشی: ئێمه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زۆر هاوكاریمان پێشكه‌ش كردوون، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه به‌شێكنین له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی هاوكارییه‌كانیشمان به‌رده‌وام ده‌بێت.
کونسوڵی کۆماری چیك رایگه‌یاند: تاوه‌كو بتوانین له بواری په‌روه‌رده و له بواری ته‌ندروستی خزمه‌تیان پێشكه‌ش بكه‌ین، ده‌رفه‌تی كار بۆ ئه‌و ئاوارانه بڕه‌خسێنین له شوێنی ره‌سه‌نی خۆیان ئاواره‌بوون تاوه‌كو درێژه به ژیانی خۆیان بده‌نه‌وه، شنگال بگه‌رێته‌وه دۆخی جاران، گوتیشی: ئێمه پشتگیری له هه‌ر هه‌نگاوێك ده‌كه‌ین بۆ ئاوادانكردنه‌وه‌ی شنگال.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.