Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 14:08

سەرۆکی حکومەتی هەرێم بە بۆنەی ڕۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ)، پیرۆزبایی له‌ موسڵمانان ده‌کات

کوردستان TV
100%

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە بۆنەی ڕۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ)، پیرۆزبایی له‌ موسڵمانان كوردستان و جیهان ده‌كات، رایگه‌یاند: هیوادارم یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری خوشەویستمان ببێتە مایەی خێر و خۆشی، ئەمڕۆ لە هەموو كاتێك زیاتر، پێویستیمان بە ئاشتەوایی و لێبووردەیی و پاراستنی بەها بەرزەكانی مرۆڤایەتیی هەیە.

بە بۆنەی ڕۆژی لە دایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی محەمەد (د.خ)، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی كوردستان و جیهان دەكەم. هیوادارم یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری خوشەویستمان ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ئارامیی و قوڵبوونەوەی گیانی خۆشەویستی لە نێوان تەواوی گەلان و پەیڕەوانی ئایین و ئایینزا جیاوازەكان.

ئەمڕۆ لە هەموو كاتێك زیاتر، پێویستیمان بە ئاشتەوایی و لێبووردەیی و پاراستنی بەها بەرزەكانی مرۆڤایەتیی هەیە، كە هەڵقوڵاوی پەیامی پیرۆزی خوای میهرەبانە، ئومێدەوام ئەم بۆنە پیرۆزە، زیاتر هاندەرمان بێت بۆ قووڵکردنەوەی کولتووری بەیەکەوەژیان و تەبایی لە هەرێمی کوردستان و جیهاندا.

مەسرور بارزانی
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان

 

كوردستان TV

هه‌واڵ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.