Erbil 38°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 18:35

سه‌رۆکی هه‌رێم له‌ یادی له‌دایکبوونی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) پیرۆزبایی لە موسڵمانان ده‌کات

کوردستان TV
#7
100%

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له‌ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلامدا حه‌زره‌تی موحەممەد "د.خ"، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی موسڵمانان كرد ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

له‌ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلامدا حه‌زره‌تی موحەممەد "د.خ"، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی كوردستان و عیراق و جیهان دەكەم.

هیوادارم  یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر،  هاندەری لێبوردەیی و  پێکەوەژیانی ئاشتیانە و دۆستایەتی و گەردنئازادیی نێوان  مرۆڤەکان و تەواوی گەلان و ئایین و ئایینزاکان بێت لە ناوچەکە و جیهاندا.

باشترین یادکردنەوەی حەزرەتی محەمەد پابەندییه‌ بە پەیام و فەرمایشت و ئاکار و ڕەوشتە بەرزەکانی کە لە بەخشندەیی و بەزەیی و لێبوردەیی و ئاشتەواییدا بەرجەستەیە.

جارێكی تر ئه‌م یاده‌ له‌ سه‌رجه‌م موسڵمانان پیرۆز دەکەم و لە خوای مەزن داواکارم  دەروازەی خێر و خۆشی لە گەلەکەمان و سەرجەم مرۆڤایەتی بکاتەوە و کۆتایی به‌ مه‌ینه‌تییه‌کان بێت.

نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
١١ی ڕه‌بیعولئه‌ووه‌لی ١٤٤٢ی کۆچی
٢٠٢٠/١٠/٢٨
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.