سه‌رۆك بارزانی به‌بۆنه‌ی یادی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری مه‌زن محه‌مه‌دولمسته‌فا (سڵاوی خوای لێ بێت) پیرۆزبایی له موسڵمانان كرد و رایگه‌یاند: هیوادارم ئه‌م بۆنه پیرۆزه هۆكارێك بێت بۆ زیاتر پته‌وكردنی گیانی لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاینی، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌بۆنه‌ی یادی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری مه‌زن محه‌مه‌دولمسته‌فا (سڵاوی خوای لێ بێت) پیرۆزبایی له موسڵمانانی جیهان و عێراق و موسڵمانانی كوردستان به‌تایبه‌تی ده‌كه‌م.
هیوادارم ئه‌م بۆنه پیرۆزه هۆكارێك بێت بۆ زیاتر پته‌وكردنی گیانی لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی له كوردستان و عێراق و جیهان.
له یه‌زدانی مه‌زن ده‌خوازین له‌م بۆنه پیرۆزه‌دا ده‌رگای خێر و به‌ره‌كه‌ت و خۆشی به‌ڕووی گه‌لی كوردستان و گه‌لانی ناوچه‌كه به‌گشتی بكاته‌وه و سته‌م و زوڵمی سه‌ر میلله‌تان به كۆتا بێت.
والسلام علیكم ورحمه الله وبركاته
مه‌سعود بارزانی
۲۸ـی تشرینی یەکەمی ۲٠۲٠
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.