حكومەتی ئەڵمانیا بەمەبەستی تێپەڕاندنی مەترسی شەپۆلی دووەمی كۆرۆنا رێكاری نوێی بۆ پەیوەندی نێوان هاووڵاتیان دهركرد.
بەهۆی بڵاوبووهنهوهی رێژهی تووشبووانی كۆرۆنا، ئەنگێلا میرکڵ، راوێژکاری ئهڵمانیا، لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی ویلایەتەکان كۆبووهوه بۆ رێگریكردن له بڵاوبوونهوهی كۆرۆنا چهند بریارێكی دهركرد.
حكومەتە فیدراڵیەكانی ئەڵمانیا ئەمڕۆ 28ی تشرینی یەكەمی 2020 ئەنگێلا مێرکڵ راوێژکاری ئەڵمانیا، بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی شەپۆلی دووەمی کۆرۆنا کە رووی لەوڵاتەکەی کردووە بریاریداوە لە 4ی مانگی داهاتوو چێتخانە، یانەکان، کافێ و چاخانەکان دابخرێت و کۆبوونەوەی جەماوەری زیاتر لە 10 کەسیش رێگەی پێنەدرێت.
بەپێی ئەو رێكارە نوێیانە هاووڵاتیان بە بەراورد لەگەڵ چەند هەفتەی رابردوو دەبێ كەمتر تێكەڵاوبن و لەڕۆژی دووشەممەی داهاتوەوە ئەو رێكارە نوێیانە دەگیرێتەبەرو بەپێی ئەو رێنماییانە بەلای كەمەوە لە 10 كەس زیاتر نابێ پێكەوەبن، بۆ نموونە لەدوو خێزان زیاتر نابێت پێكەوە قەرەباڵغی دروست بكەن.
لەسەر ئەوە رێكەوتوون رێكاری فراوان و كۆت و بەندی تازە لەسەر پەیوەندیەكان دابنێن و ئەوەی سەرپێچیش بكات بەتوندی سزا بدرێت، داواشیان كردووە هاووڵاتیان واز لەگەشت بێنن، تەنها لەكاتی پێویستدا نەبێت، لەهەمووشی گرنگتر چەندین ملیار یۆرۆی تریان بۆ یارمەتی ئەو كۆمپانیاو دامەزراوانە تەرخانكرد كەبەهۆی كۆرۆناوە زیانیان لێكەوتووە یان لێیان دەكەوێت.
ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی بڵاویكردەوە ئەنگێلا مێركلی راوێژكاری ئەڵمانیا داوای لەحكومەتە فیدراڵییەكان كردووە رێكاری زیاتر بۆ رووبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا بگرنەبەر لەبەر رۆشنایی پەرەسەندنە مەترسیدارەكانی توشبوون بەكۆرۆنادا.
بڕیارەکەش زیاتر ئەو ناوچانە دەگرێتەوە کە لەدۆخێکی مەترسیداری کۆرۆنادان و بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا تیایاندا بەربڵاوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.