باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له دوبه‌ی، هاووڵاتیانی ئاگاداركرده‌وه له ئه‌گه‌ری هێرشی تیرۆریستی له وڵاتانی كه‌نداودا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له ماڵپه‌ڕی باڵیۆزخانه‌كه‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه چاودێری ئه‌و راپۆرتانه كراوه كه باس له ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی هێرشی گرووپه تیرۆریستییه‌كان ده‌كه‌ن بۆ سه‌ر هاووڵاتیانی ئه‌مریكا له وڵاتانی كه‌نداودا، داواشكراوه هاووڵاتیانیان هۆشیار بن.
له لایه‌كی دیكه‌وه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له ماڵپه‌ڕی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ریاز بڵاوكراوه‌ته‌وه و دوێنێ له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیدا بڵاوكرایه‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه چاودێری راپۆرته‌كان كراوه له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری هێرشی راسته‌وخۆی مووشه‌كی یان درۆن بۆ سه‌ر ریاز، داواش له هاووڵاتیان كراوه هۆشیاربن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه ئه‌گه‌ر ده‌نگی ته‌قینه‌وه یان زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه هات، ده‌ستبه‌جێ رێوشوێنی تایبه‌ت بگرنه‌به‌ر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.