رۆژی 12ـی رەبیوعولئەوەل ساڵڕۆژی لەدایکبوونی محەممەد (د.خ) پیشەوای موسڵمانان و خاتەمی پێغەمبەرانە.
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ناوی (موحه‌مه‌دی كوڕی عه‌بدولڵای كوڕی عه‌بدولـموته‌لیب) ه له هۆزی (قوڕه‌یش) ه كه ناسراوه به (ئه‌بولقاسم)، له رۆژی دووشه‌ممه له مانگی (12) ی (ره‌بیعی یه‌كه‌می) ساڵی (571) ی میلادی له ساڵی (فیل) له شاری (مه‌ككه) له ماڵی (ئه‌بو تاڵیب) له دایك بوو.
دایكی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ناوی (ئامینه) ی كچی (وه‌هه‌ب) ه‌و باوكی پێغه‌مبه‌ر (موحه‌مه‌د) له‌كاتی ده‌رچوونی به‌مه‌به‌ستی بازرگانی بۆ شام كۆچی دوایی كردووه‌و له‌شاری مه‌دینه نێژراوه كه ئه‌و كات موحه‌مه‌د (صلی الله علیه وسلم) له سكی دایكی دابووه.
پێغه‌مبه‌ر له ته‌مه‌نی (6) ساڵیدا بوو دایكی كۆچی دوایی كردووه‌و ئه‌ركی به‌خێوكردنی به (عه‌بدولـموته‌لیب) ی باپیری سپێردراوه.
پێغه‌مبه‌ر له ته‌مه‌نی (8) ساڵیدا بوو كاتێك باپیری وه‌فاتی كرد‌و چووه لای مامی (ئه‌بو تاڵیب)، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له ته‌مه‌نی (25) ساڵیدا یه‌كه‌مین ژنی هێناوه كه ناوی (خه‌دیجه) بوو.
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) (3) كوڕی له خه‌دیجه هه‌بوو به ناوه‌كانی (قاسم و عه‌بدولڵا و ئیبراهیم)، به‌ڵام هه‌رسێكیان به‌منداڵی مردوون، هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) (4) كچی هه‌بوو به‌ناوه‌كانی (زه‌ینب و روقیه‌و ئوم كه‌لسوم و فاتیمه).
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) دوازده مامی هه‌بووه، به‌ڵام ته‌نها (هه‌مزه‌و عه‌باس) موسڵمان بوون، هه‌روه‌ها (6) پوری هه‌بووه كه له خوشكی باوكی بوون، به‌ڵام ته‌نها (سه‌فیه) موسڵمان بوو، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به (سادقول ئه‌مین) به راستگۆی و ده‌ست پاكی ناسرابوو.
له‌ته‌مه‌نی (40) ساڵیدا له شاری (مه‌ككه ) له ئه‌شكه‌وتی (حیرائـ) له (17) ی ره‌مه‌زانی پیر‌وز له رۆژی دووشه‌مه خوای گه‌وره په‌یامی بۆ نارد‌و بوو به‌پێغه‌مبه‌ر، سێ ساڵ بانگه‌وازی ئاینی ئیسلام به‌نهێنی بوو دواتر خودای گه‌وره فه‌رمانیدا كه بانگه‌وازی بۆ ئاینی ئیسلام به ئاشكرا بكرێت.
ساڵی (10) پێغه‌مبه‌رایه‌تی ناونرا ساڵی ماته‌می (عامل حزن) به هۆی مردنی (ئه‌بو تاڵیب) و (خه‌دیجه) ی خێزانی و هه‌ر له‌م ساڵه‌ش چوو بۆ (تائیف) بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی ئاینی ئیسلام.
(1) ساڵ و (3) مانگ پێش كۆچكردنی بۆ (مه‌دینه) له (27) مانگی (ره‌جه‌ب) له به‌شێكی شه‌و له شاری (مككه) وه چووه (المسجد الاقصی) له‌وێ به‌رز بۆوه بۆ ئاسمانه‌كان كه ئه‌م شه‌وه پێی ده‌گوترێ (الیل اسرا‌و والمعراج) هه‌ر له‌م شه‌وه‌ش له ئاسماندا (نوێژ له‌سه‌ر موسڵمانان فه‌رز كرا).
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) (13) ساڵ له‌شاری (مه‌ككه) مایه‌وه له‌پاشان كۆچی كرد بۆ شاری مه‌دینه، له‌ساڵی (8) ی كۆچی له (20) ی مانگی ره‌مه‌زان رۆژی هه‌ینی فه‌تحی شاری مه‌ككه‌ی كرد.
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له (27) غه‌زادا به‌شداری كردووه، ماوه‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی كردنی موحه‌مه‌د (صلی الله علیه وسلم) (23) ساڵ بووه‌و له‌ساڵی (11) ی كۆچی له (12) ی ره‌بیعی یه‌كه‌می ڕۆژی دووشه‌ممه له‌ته‌مه‌نی (63) ساڵیدا له‌شاری مه‌دینه پێغه‌مبه‌ر كۆچی دوایی كردوو هه‌ر له‌مه‌دینه له‌ناو مزگه‌وته‌كه‌ی خۆی نێژراوه.
یه‌كێك له‌كاره‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) رزگاركردنی مرۆڤایه‌تی بوو له‌بێ بڕوایی و كۆیلایه‌تی به‌ره‌و بڕوا هێنان به‌تاكو ته‌نیایی خوا‌و به‌ندایه‌تی، هه‌ندی له‌ڕه‌وشته به‌رزه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) (راستگۆیی، ده‌ست پاكی، ده‌م پاكی، دڵ پاكی، روخۆشی، ئازایه‌تی، تێكۆشه‌ری، به‌خشنده‌یی، میهره‌بانی، ئارامی، لێبورده‌یی، نه‌رموونیانی، به به‌ڵێنی، به‌وه‌فایی، خۆنه‌ویستی).
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.