كاركردن له گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی هه‌ر دوو گوندی كۆجۆ و سۆراخ له سنووری قه‌زای شنگال به‌رده‌وامه.
تیمی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان كه به هاوكاری لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری عێراقی سه‌رقاڵی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی شنگال-ن له پێنجه‌م رۆژی كاره‌كانیان به‌رده‌وامن.
له‌م باره‌یه‌وه سیروان جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌ری گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان له وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، گوتی: "به هه‌ستیاری مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به دروستی و زانستی كار بكه‌ین، بۆیه‌ش پرۆسه‌كه به سستی و خاوی به‌رێوه ده‌چێت".
سیروان جه‌لال گوتیشی: "تا ئێستا هیچ ته‌رمێكیان ده‌رنه‌هێناوه‌ته‌وه و ته‌نها جلوبه‌رگه‌كان به دیاركه‌وتن و له چه‌ند رۆژی داهاتوودا، ده‌گه‌ن به ته‌رمه‌كان و ده‌ریانده‌هێننه‌وه".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.