لە گەڕی دووەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی تۆپی پێی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپاو لە یاری لوتكەی گڕوپی حەوتەمدا، یانەی یوڤێنتوس میوانداری یانەی بارسێلۆنای كرد
لە ئەنجامدا بارسێلۆنا سەركەوتنێكی گرنگی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەدەستهێناو بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر یاریەكەی بردەوە، یاریزانانی هەردوو تیپ بە شێوەیەكی بەهێز دەستیان بە ڕووبەڕوو بوونەوەكە كردو لە خولەكی چواردەدا، عوسمان دێمبلی فەڕەنسی گۆڵێكی بۆ بارسا به لێدانێكی بههێز له دهرهوهی ناوچهی سزا تۆماركرد
دوای ئەم گۆڵەش یاریزانانی یوڤێ هەوڵی یەكسان كردنەوەی ئەنجامی یاریانداو فشاری بارساش بۆ سهر گۆڵی میواندارهكهی بهردهوام بوو، لە خولەكی هەشتاوپێنجیش ناوبژیوان بە كارتی سوور، مێریح دێمیرالی توركی و بەرگریكاری یوڤێنتوسی بەهۆی بەكارهێنانی توندوتیژی كردە دەرەوەی یاریگا، دواتر ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ بارسا هەژماركردو لیۆنێل مێسی ئەرژەنتینی و ئەستێرەی یانە كاتالۆنیەكە لێدانەكەی سەركەوتوانە جێبەجێكردو تیپەكەی كردە خاوەنی گۆڵی دووەم
بەم بردنەوەش كۆی خاڵەكانی بارسێلۆنا لە پێشەنگی ڕیزبەندی گڕوپی حەوتەم بۆ شەش خاڵ بەرزبووەوەو یوڤێنتوسیش بە سێ خاڵ لە پلەی دووەم دێت
جێگای باسە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی و ئەستێرەی یوڤێ بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەشداری لە یاریەكە نەكرد
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.