Erbil 38°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 20:28

مانچستەریونایتد سەرکەوتنێکی گەورەی به‌سه‌ر لایپزیگی ئەڵمانی تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


یانەی مانچستەریونایتد سەركەوتنێكی گەورەی لە گەڕی دووەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی چامپیۆنس لیگ بەدەستهێناو بە پێنج گۆڵی بێ‌ بەرامبەر لە یانەی لایپزیگی ئەڵمانی میوانی بردەوە

 یاریزانانی مان یونایتد بە شێوەیەكی بەهێز دەستیان بە ڕووبەڕوو بوونەوەكە كردو لە خولەكی بیستویەكدا، یاریزان ماسۆن گرینوود گۆڵێكی بۆ تیپی میواندار تۆماركردو گێمی یەكەم بەم ئەنجامە تەواوبوو، لە گێمی دووەم و لە خولەكی حەفتاوشەشیدا، ماركۆس ڕاشفۆرد گۆڵی دووەمی ئەهریمەنی سووری بەدەستهێنا، دوای دوو خولەكی دیكەش هەمان یاریزان گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی تیپەكەی تۆماركرد، پاشان ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ مان یونایتد هەژماركردو لە جێبەجێ كردنی لێدانەكەدا، ئەنتۆنی مارسیالی فەڕەنسی میواندارەكانی لە خولەكی هەشتاوحەوت كردە خاوەنی گۆڵی چوارەم

لە دواساتەكانی یاریشدا، ماركۆس ڕاشفۆرد گۆڵی سێیەمی خۆی و پێنجەمی تیپەكەی تۆماركردو بووه‌ هاتریكی یاری، بەم ئەنجامەش مان یونایتد دووەم سەركەوتنی لەسەریەكی بەدەستهێناو كۆی خاڵەكانی لە پێشەنگی ڕیزبەندی گڕوپی هەشتەم گەیاندە شەش خاڵ، لایپزیگیش بە سێ‌ خاڵ لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی گڕوپەكە دێت 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.