راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان بڵاویان كردۆته‌وه كه به‌ندییه‌كی به‌ڕازیلی له‌ماوه‌ی 25 ساڵدا 48 هاوڕێی خۆی له زینداندا كوشتووه.
له‌مباره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی زه سه‌نی روونیكردۆته‌وه كه ماركۆس پاولۆ داسیلڤای ته‌مه‌ن 42 ساڵ یه‌كه‌م جار له ساڵی 1995 به‌هۆی دزییه‌كی بچووك كه‌وتۆته به‌ندیخانه‌و دواتر گۆڕاوه بۆ بكوژێكی مه‌ترسیدار هه‌رچه‌نده‌ماركۆس پاولۆ داسیلڤا تا ئیچستا له‌سه‌ر هه‌موو تاوانه‌كانی سزا نه‌دراوه،به‌ڵام تا ئێستا كۆی ئه‌و سزایانه‌ی به‌سه‌ریدا سه‌پێندراوه گه‌یشتۆته 217 ساڵ به‌ندكردن.
شایانی باسه له یه‌كێك دانیشتنه‌كانی دادگایی كردنێكیدا ماركۆس به‌دادوه‌ره‌كه‌ی گوتووه: په‌شیمان نیم له كوشتنی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه، چونكه ئه‌وانه ده‌ستدرێژیكارو دزبوون.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.