Erbil 38°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 20:25

پاریس سانجێرمان سەرکەوتنێکی گرنگی به‌سه‌ر ئیستانبوڵ باشاک شهیری تورکی تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


لەگەڕی دووەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی چامپیۆنس لیگ یانەی پاریس سانجێرمان سەركەوتنێكی گرنگی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەدەستهێناو بە دوو گۆڵی بێ‌ بەرامبەر لە یانەی ئیستانبوڵ باشاك شهیری توركی میوانداری بردەوە

 دوای تەواوبوونی گێمی یەكەم بە یەكسان بوونی هەردوو تیپ بێ‌ گۆڵ، لە گێمی دووەم و لە خولەكی شەستوچواردا، مۆیس كین هێرشبەری لاوی ئیتاڵی گۆڵێكی بۆ پاریس سانجێرمان تۆماركرد، پاشان مۆیس كین كە بە ڕەچەڵەك كۆت دیڤواریە گۆڵی دووەمی خۆی و تیپەكەی لە خولەكی حەفتاونۆ بەدەستهێنا

 بەم ئەنجامەش پاریس سانجێرمان یەكەم بردنەوەی لەم وەرزەی چامپیۆنس لیگ تۆماركردو بە كۆكردنەوەی سێ‌ خاڵ سەركەوت بۆ پلەی دووەمی ڕیزبەندی گڕوپی هەشتەم، ئیستانبوڵ باشاك شهیریش دووەم یاری لەسەریەكی دۆڕاندو بەبێ‌ خاڵ لە دوایین خانەی ڕیزبەندی گڕوپەكە دێت 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.