لە گەڕی دووەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی چامپیۆنس لیگ و لە گڕوپی پێنجەمدا، یانەی چێڵسی سەركەوتنێكی گەورەی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەدەستهێناو بە چوار گۆڵی بێ بەرامبەر لە یانەی كراسنۆداری ڕوسی میوانداری بردەوە
لە گێمی یەكەمدا، چێڵسی بە گۆڵێك پێشكەوت، گۆڵەكەش یاریزان كالوم هودسۆن ئۆدۆی لە خولەكی سیی و حەوت تۆماریكرد، لە گێمی دووەمیش فشارەكانی بلوز بۆ سەر گۆڵی میواندارەكەیان لێدانێكی سزای لێكەوتەوەو لە جێبەجێ كردنی لێدانەكەدا، تیمۆ ڤێرنێری ئەڵمانی گۆڵی دووەمی میوانەكانی لە خولەكی حەفتاوشەش بەدەستهێنا
لە خولەكی هەشتاشدا، حەكیم زەیاشی مەغریبی گۆڵی سێیەمی یانە لەندەنیەكەی تۆماركرد كە ئەمەش یەكەم گۆڵی زەیاش بوو بە درێسی چێڵسی، دواتر كریستیان پۆلیسیچی ئەمەریكی گۆڵی چوارەمی یانە ئینگلیزیەكەی لە دواساتەكانی یاری بەدەستهێنا
بەم بردنەوەش كۆی خاڵەكانی چێڵسی لە پێشەنگی ڕیزبەندی گڕوپی پێنجەم بۆ چوار خاڵ بەرزبووەوەو كراسنۆداریش بە تەنها خاڵێك لە دوایین خانەی ڕیزبەندی گڕوپەكە دێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.