Erbil 38°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 20:21

له‌خولی یانه‌ پاله‌وانه‌کانی ئه‌وروپا لاتسیۆی ئیتاڵی و کلۆب بروجی بەلجیکی یه‌کسان بوون

کوردستان TV
100%


لە ڕكابەریەكانی گڕوپی شەشەمی چامپۆنس لیگ و هەر لە گەڕی دووەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولەكەدا، یانەی لاتسیۆ بووە میوانی یانەی كلۆب بروجی بەلجیكی، لە ئەنجامدا هەردوو تیپ بە گۆڵێك بۆ هەریەكەیان یەكسان بوون

 هەردوو گۆڵی یاریەكە لە گێمی یەكەم تۆماركرا، سەرەتا خواكین كۆریای ئەرژەنتینی گۆڵێكی بۆ لاتسیۆ لە خولەكی چواردە تۆماركرد، پاشان ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ كلۆب بروج هەژماركردو لە جێبەجێ كردنی لێدانەكەدا، یاریزان هانس ڤاناكێن گۆڵی بەرامبەری تیپی میوانداری لە خولەكی چلودوو بەدەستهێناو ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە

 بەم ئەنجامەش كۆی خاڵەكانی لاتسیۆ لە پێشەنگی ڕیزبەندی گڕوپی شەشەم بۆ چوار خاڵ بەرزبووەوەو كلۆب بروجیش بە هەمان ژمارەی خاڵەكان و بە جیاوازی گۆڵ لە پلەی دووەم دێت 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.