چەند خولەکێک لەمەو بەر تۆپخانەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بەچڕی دەستی کردەوە بەتۆپباران کردنی کوێستانەکانی بەربزین و نێو گوندەکانی بن پەرێزەو دەرھۆل وکەتینە و بنی ڕەشکین وتۆپبارانەکە بەردەوامە ،بەپێی زانیاریەکانی کوردستانی تیڤی تۆپخانەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لەسنوری کێلەشین ەوە بەتۆپی دورھاوێژ ناوچەکە تۆپباران دەکەن وفڕۆکەی چاودێریش بەئاسمانی ئەوسنورە دادەسوێتەوە
ئێحسان چەلەبی بەڕێوەری شاروچکەی سیدەکانیش بەکوردستان تیڤی ڕاگەیاند بەھۆی ئەوەی تۆپبارانە کە لەسەر گوندو کوێستانەکانی ئەوسنورە بەچڕی بووە تائێستا زیانەکانی نەزانراون
مههدی داود
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.