بەرپرسانی یانەی مانچستەریونایتد چاویان بڕیوەتە تواناكانی هاكان كالهانۆگلوی توركی و یاریزانی یانەی ئەی سیی میلان لە مێركاتۆی هاوینەی داهاتوودا
لەمبارەوە ڕۆژنامەی زە سەنی بریتانی بڵاوی كردەوە كە لە كۆتایی ئەم وەرزەدا گرێبەستی كالهانۆگلو لەگەڵ یانە ئیتاڵیەكە تەواودەبێت و تا ئێستاش لەگەڵ ئیدارەی تیپەكەی نەگەیشتۆتە ڕێككەوتن بۆ درێژكردنەوەی گرێبەستەكەی، بۆیە كارگێڕی مان یونایتد دەیەوێت لە هاوینی داهاتوو لە پرۆسەیەكی گواستنەوەی ئازادو بە خۆڕایی و بێ بەرامبەر گرێبەست لەگەڵ ناوەڕاستكارە توركیەكە واژووبكات
جێگای باسە بەم دواییە كالهانۆگلوی تەمەن بیستوشەش ساڵ ئۆفەرێكی میلانی بۆ درێژكردنەوەی گرێبەستی لەگەڵ تیپەكە بە مووچەیەكی هەفتانە بە بڕی پەنجاوچوار هەزار پاوەندی ئیستەرلینی ڕەتكردەوە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.