بهمەبەستی تاووتوێکردنی چەند پرسێکی پەیوەست بەکاری لیژنەكه لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارهى ھەرێم کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
لهراگهیاندراوێكدا لێژنهكه بڵاوی كردهوه كهلە دەسپێکی کۆبوونەوەكهدا لیژنە تاووتوێی ئەو نۆسراوانەى کرد کە ئاراستەی لیژنەكه کرابوون، دوای خوێندنەوەو گفتوگۆکردنیان لەلایەن ئەندامانی لیژنەكهوه
ئەوانەى پێویسییان بەوەڵامدانەوه ههبوو وەڵامدرانهوه، ئەوانەی تریش ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کران بەمەبهستی چارەسەرو کاری پێویست.
دواتر باس لەبازنەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی عێراق کراـ ھەرەوەھا چۆنیەتیی دروستکردنی ھەماھەنگی لەنێوان حزبە کوردستانییەکان بەتایبەتی لەپارێزگای کەرکوک كرا.
تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە قسەکردن بوو لەسەر بارودۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارهى ھەرێم، دوای گفتوگۆکردن لیژنە بریاریدا بانگھێشتی شاندی حکومەت بکات بۆ قسهكردن لهسهر ئهو پرسه.
دارشتنهوهی ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.