بەمەبەستی راگرتنی هاوسەنگی و زیاد نەبوونی نرخ، هاوردەی بەروبوومی پەلەوەری دیاریدەكرێت و جێگری بەرێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی-ش رایدەگەیەنێت به‌بڕیاری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ هاورده‌كردنی ماسی به رێژه‌ی له (50%) كه‌م كراوه‌ته‌وه.
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاوی كرده‌وه كه ئەمڕۆ پێنجشەممە (2020.10.29) لە دیوانی قائیمقامیەت، ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی دیاری كردنی بەروبومی ئاژەڵی و پەلەوەری پارێزگای سلێمانیدا كۆبویەوە، پاش هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی بەرهەمهێنانی بەروبومی ناوخۆیی، بڕیاردرا پێداچونەوە بەبڕی ئەو بەروبوم و پێداویستیانەدا بكرێت كە هاوردەی پارێزگای سلێمانی دەكرێت.
راشیده‌گه‌یه‌نن كه لە دوای كۆبونەوەكەش رزگار حمد خدر، جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی راگرتنی هاوسه‌نگی لە نێوان بەرهەمی ناوخۆ و هاوردەكراو، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ بڕیاری داوه هاورده‌كردنی ماسی به رێژه‌ی له (50%) كه‌مبكاته‌وه، كه‌مه‌به‌ست لێی ساغبونه‌وه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆیی ماسی و پشتگیری به‌رهه‌می ناوخۆیه.
وتیشی: پێویسته له‌سه‌ر كۆمپانیاكانی هاورده‌كردنی ماسی، له‌كاتی شكاندنی حه‌وزی ماسی و پێگه‌شتنی به‌رهه‌می ناوخۆیی ماسی، به‌رهه‌مه‌كان له جوتیارن بكڕێنه‌وه و له‌بازاڕه‌كاندا ساغیان بكانه‌وه، پاشان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی سلێمانی پشتگیری هاورده‌كردنی به‌رهه‌می ده‌ره‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت.
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه‌هه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیارداوه بڕی ئەو بەروبومانەی لەم مانگەدا هاوردە دەكرێن بریتی یە له (300) تۆن پارچه‌ی مریشك (400) تۆن ماسی (250) تۆن گۆشتی سور له‌گه‌ڵ رێگه‌دان به هاورده‌كردنی (15) هەزار سەر ئاژه‌ڵی زیندوو.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.