ئەنگَێلا مێرکل لە گەل 16 سەرۆک وەزیرانی ئەڵمانیا بە رێگای ڤیدیۆ کۆنفرانس کۆبوویەوە و ڕەوشی کۆرۆنای تاوتوێ کرد و چەند بریارێکی نوێ دەرکرد
بەشێک لەو بڕیارانە هەمان بریاری لوکداونی یەکەمن گرتنی مەلەوانگە ، هۆلە وەرزشیەکان ، شوێنی مەساج ، تاتۆ کوسمەتیک ، شانو سینەما ، قەدەغەی گەشتیارانی ناوخۆ بۆ هوتێلەکان ، قەدەغەی ئاهەنگ ، دیسکو کلوب ، بار کردنەوەی رێستورانتەکان تەنها بە رێگای دیلیڤەری دەبێت و قوتابخانەو باخچەی مناڵان کراوە دەمێنن
هەروەها سەرتاشخانەکان بۆیان هەیە کراوە بن بە مەرجی خۆ پارێزی پەیوەندیی و سەردان سنوردار دەبن تەنها بۆ دوو خێزان هەیە سەردانی یەکتری بکەن ، لە دەرەوە شیەک خێزان رێگە پێدراوە
ههروهها کەم کردنەوەی پەیوەندی کومەڵایەتی و دورکەوتنەوە لە قەرەبالغی و بەستنی ماسک و ناوبەر و چاودێری زیاترو سزای توند تر ئەمانە هەمو بۆ ماوەی چوار حەفت دەبنە بریارو هەفتەی داهاتوو دەکەونە بواری جێ بەجێکردن .
ماوەیەکە ژمارەی توشبوانی کۆڕونا ڕوو لە زیادبوندایە ئەمرۆ پئنچ شەممهش لهوڵاتی ئهڵمانیادا 16,774 کەسی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنابوونه و ئەم ژمارەیە ش چوار ئەوەندەی وەرزی رابردووە
لە ئەڵمانیا ماوەیەکە بۆ چەندین جار ئەنگێلا مێرکل داوای لە هاولاتیان کردووە پێگری ڕێنمایەکانی تەندروستی خۆ پارێزی بن و هۆشداری ئەوە دابوو وەرزی زستان زۆر سەخت دەبێت بۆ ئەڵمانیا لە گەل شەپۆڵی دیكهی كۆڕۆنا.
خالید عهلی - کوردستان تیڤی - بەرلین
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.