ئەندامێکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان رایدهگهێنێت بڕیارە ھەفتەی داھاتوو سەرەتای مانگی ١١ لیژنەی ھاوبەشی وەزارەتی پەروەردە و تەندرووستی کۆبوونەوەیەک بکەن و، بڕیار لەبارەی پرۆسەی خوێندن لە ھەرێمی کوردستان بدەن، کە بەردەوام بیت، یان رابگیرێت.
گوڵستان باقی سلێمان، ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان، بهماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگهیاند وەزارەتی خوێندنی باڵا شێوازی خوێندنیان بە ئۆنلاینە و تەنیا وەزارەتی پەروەردە ھەردوو قۆناغی یەکەم و دووەمی بنەڕەتی و دوازدەی ئامادەیی دەچنە قوتابخانە، لەکاتی کردنەوەی قوتابخانە، وەزارەتی پەروەردە باسی لەوەکرد ئەگەر دۆخەکە خراپ بوو دەرگای قوتابخانەکان دەگرن و تا ئەو کات ھەڵسەنگاندنی بۆ دەکەن، ئێستا بڕیارە سەرەتای مانگی داھاتوو کە دەکاتە ھەفتەی داھاتوو بڕیاری لێ بدرێت.
گوڵستان باقی سلێمان راشیدهگهێنێت كه دوو لیژنە لە وەزارەتی پەروەردە و تەندرووستی ھەن و تاوتوێی دۆخی ئێستا دەکەن، بڕیار دەدەن کە پرۆسەی خوێندن بەردەوام بێت، یان رابگیرێت، چونکە ژمارەیەکی زۆری مامۆستا و قوتابی تووشی کۆرۆنا بوون، ئەگەر بەو شێوەیە بەردەوام بێت و ماموستا مۆڵەتی نەخۆشی وەربگرێت، ئەوکات بۆشایی درووست دەبێت، بۆیە لەو کۆبوونەوەیە ھەڵسەنگاندن دەکەن و بڕیاری پێویست دەدەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.