پۆلیسی سعوودیه ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه بڵاویكرده‌وه كه هێرشێك كراوه‌ته سه‌ر كونسولخانه‌ی فه‌ره‌نسا له شاری جدده.
له‌مباره‌یه‌وه رائید محه‌مه‌د غامدی، وته‌بێژی راگه‌یاندنی پۆلیسی ناوچه‌ی مه‌ككه گوتی: هێزێكی تایبه‌ت به ئاسایشی نێرده دیبلوماسییه‌كان توانیویانه ئه‌و هاووڵاتییه ده‌ستگیر بكه‌ن كه به‌چه‌قۆ هێرشی كردۆته سه‌ر پاسه‌وانێكی كونسولخانه‌ی فه‌ره‌نسا له جدده‌و به سووكی برینداربووه.
هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌فسه‌ره گوتیشی: پاسه‌وانه‌كه به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه‌و هێرشكاره‌كه‌ش ده‌ستگیركراوه‌و رێوشوێنی یاسایی له‌به‌رامبه‌ریدا ده‌گيرێته به‌ر.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.