راگه‌یاندنی قایٔیمقامیه‌تی سلێمانی له‌زاری جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی سلێمانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه‌له (55%)ی به‌رهه‌می هه‌نگوین له پارێزگای سلێمانی به‌رهه‌م ده‌هێنرێت
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌رتی كشتوكاڵ پێشكه‌وتنی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه و ده‌شڵێت: له (55%)ی به‌رهه‌می ناوخۆیی هه‌نگوین له پارێزگای سلێمانی به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
رزگار حمد خدر، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و په‌كخستن و دابه‌زینی یٔاستی به‌شێك له كه‌رتی پیشه‌سازی و بازرگانی، كه‌رتی كشتوكاڵ پێشكه‌وتنی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه و به‌رێژه‌ی له (17%) گه‌شه‌ی كردوه.
وتیشی: مانگانه له پارێزگای سلێمانی بڕێكی زۆر گۆشتی سور و مریشك له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه به‌كارده‌هێنرێت، به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی دارایی له (40%)ی به‌كاربردن كه‌می كردوه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه: به‌هۆی گرنگیدان به پرۆژه‌كانی هه‌نگ و به‌خێوكردنی له پارێزگای سلێمانی، رێژه‌ی له (55%)ی به‌رهه‌می ناوخۆیی هه‌نگوین له پارێزگای سلێمانیه كه به‌رهه‌می یٔه‌مساڵی هه‌نگوین نزیکی (500) تۆن بوه.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.