Erbil 38°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 22:26

تەندروستی جیهانی: ڤاکسینی ئەنفلۆنزا بەرگری لەش زیاد دەکات

کوردستان TV
100%


لەگەڵ نزیكبوونەوەی وەرزی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای وەرزی، ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لەڕاگەیاندراوێكدا چەند ڕێنماییەكی لەبارەی ڤاكسینی ئەنفلۆنزا بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەكرد ئەو ڤاكسینە نابێتە هۆی كەمبوونەوەی بەرگری لەش.

ئەوەخراوەتەڕوو ئامانجی ئەو ڤاكسینە ڕاهێنانە بەسیستمی بەرگری لەش لەبارەی چۆنیەتی وەڵامدانەوەی هەر نەخۆشیەك لەئایندە و كاریگەری لەسەر بەرگری لەش دروست ناكات دژی نەخۆشیەكانی تر و بەپێچەوانەوە توانای بەرگری زیاد دەكات.

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بڵاویكردۆتەوە ئەنفلۆنزا و ڤایرۆسی كۆرۆنا دوو شتی جیاوازن، بەڵام هەردوو نەخۆشیەكە كۆئەندامی هەناسەدان دەگرنەوە و پێدەچێت هەردووكیان كاریگەی توند لەسەر كەسی تووشبوو دروست بكات ، بۆیە وەرگرتنی ڤاكسینی ئەنفلۆنزا كاریگەری لەسەر كەسی توشبوو بەكۆرۆنا كەمدەكاتەوە.

تەندروستی جیهانی ئەوەی ڕاگەیاندووە باشترە كارمەندانی بواری تەندروستی و بەساڵاچووان و ئەو توێژانەی مەترسیان لەسەرە ڤاكسینی ئەنفلۆنزا وەربگرن.

ژێده‌ر - ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.