له په‌یامێكدا مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومەتی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی نووسەر و شاعیری ناسراو سه‌عدوڵڵا په‌رۆش ده‌كات.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
بە داخەوە هەواڵی كۆچی دوایی نووسەر و شاعیری ناسراوی کوردستان (سەعدوڵڵا پەرۆش)م پێگەیشت. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەكەی دەكەم و هاوبەشی خەمیانم. خوای گەورە گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی بە كەسوكار و هاوڕێیانی ببەخشێت .
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.