Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 16:18

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا پەلاماری ناو کڵێساکەی فەڕەنسا ئیدانە ده‌کات

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بارەی پەلامارەکەی ئەمڕۆی ناو کڵێسایەکی شاری نیس باشووری فەڕەنسا راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایگه‌یاند: به‌توندی پەلامارەکەی ئەمڕۆی ناو کڵێسای نۆتردام-ی شاری نیس ئیدانە دەکەین.

ڕاشیگه‌یاند: پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی خێزانی قوربانییەکان دەکەین و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه‌: هیچ هۆکارێک نابێتە پاساو بۆ کوشتنی مرۆڤێک و توندوتیژی ناکاتە شتێکی رێپێدراو. ئاشکرایە ئەو کەسانەی لە پەرستگایەکدا کە شوێنێکی پیرۆزە پەلامارێکی لەو شێوەیە ئەنجام دەدەن هیچ بەهایەکی ئایینی، مرۆیی و رەوشتیان نییە. وەک وڵاتێک کە بەشێوەی جیاجیا رووبەڕووی تیرۆر بووینەتەوە و هاووڵاتییانمان بوونەتە قوربانی تیرۆر، جەخت لە پشتیوانی خۆمان بۆ گەلی فەڕەنسا و دانیشتوانی شاری نیس لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەکەینەوە."

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.