میدیاكانی فه‌ره‌نسا بڵاویان كرده‌وه كه هێزه ئه‌منییه‌كان له شاری لیۆن كه‌سێكیان ده‌ستگیركرد، چه‌قۆی پێ بووه‌و پلانی بۆ ئه‌وه داڕشتووه هێرش بكاته سه‌ر هاووڵاتییان.
ئه‌م ڕووداوه‌ش به چه‌ند كاتژمێرێك پاش ڕووداوه‌كه‌ی كڵێسه‌ی نۆتردام له شاری نیس دێت كه كه‌سێك به چه‌قۆ سێ هاووڵاتی فه‌ره‌نسی كوشت.
پۆلیسی فه‌ره‌نسا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه كه‌سه‌كه ئه‌فغانییه و ماوه‌ی مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ی له فه‌ره‌نسا به‌سه‌رچووه‌و ئێستا لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و سه‌یری مۆبایله‌كه‌ی ده‌كرێت تا بزانرێت پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ كێ له‌ناو فه‌ره‌نسا و له ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا هه‌بووه.
ئه‌و ئه‌فغانییه له نزیك وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كانی شار ده‌ستگیركرا ئه‌و كاته‌ی ده‌یویست سواری ترام ببێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.