ئیمانۆئێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا شوێنی ڕووداوه‌كه‌ی شاری نیسی به‌سه‌ركرده‌وه له نزیك كڵێسه‌ی ڕۆتردام كه‌سێك به چه‌قۆ سێ هاووڵاتی فه‌ره‌نسی كوشت.
له وته‌یه‌كدا سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا پشتیوانی خۆی بۆ خێزانانی قوربانییه‌كان دووپات كرده‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌وه سییه‌مین جاره تیرۆریزم له شاری نیس هێرش بكاته سه‌ر هاووڵاتییان و ئه‌و هێرشه‌ش هێرشێكه بۆ سه‌ر به‌هاو نه‌ریته‌كانی كۆماری فه‌ره‌نسا. ماكرۆن دووپاتیشی كرده‌وه كه بڕیاریان داوه هێزێكی زۆرتری سوپا له شوێنه گشتییه‌كان بڵاوبكه‌نه‌وه‌و هه‌نگاوی توند له نزیك كڵێسه‌و شوێنه‌كانی خواپه‌رستی بهاوێن و باری ئاماده‌باشی له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌رزتر بكه‌نه‌وه. ماكرۆن ڕوونیشی كرده‌وه كه ئه‌نجوومه‌نی باڵای به‌رگری له فه‌ره‌نسا سبه‌ینێ كۆده‌بێته‌وه‌و بڕیاری گرنگ ده‌رده‌كات. سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا گوتیشی ئه‌وان وه‌ك فه‌ره‌نسی وێڕای ئه‌وه‌ی سه‌ر به هه‌ر ئایینێك بن پێویسته یه‌كگرتوو بن و ئه‌وه‌یش په‌یمانی ئه‌وه بۆ هه‌موو فه‌ره‌نسییه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.