له سبه‌ی هه‌ینییه‌وه سزای نه‌به‌ستنی ماسك له سلێمانى جێبه‌جێده‌كرێت و هه‌ر كه‌سێك ماسك نه‌به‌ستێ به بڕی 50 هه‌زار دیناری عێراقی سزاده‌درێت.
له‌مباره‌یه‌وه عه‌میدى مافپه‌روه‌ر (فه‌ره‌یدون عومه‌ر ئه‌حمه‌د) به‌رێوه‌به‌رى هاتوچۆى پارێزگاى سلێمانى به‌ترافیك ئێف ئێم-ى راگه‌یاند: له‌رۆژى هه‌ینى 30-10-2020ـه‌وه سزاى نه‌به‌ستنى ماسك له‌لایه‌ن شۆفێرانى سه‌رپێچیكاره‌وه به‌شێوه‌ى (پى دى ئاى) جێبه‌جێ ده‌كرێت، كه بڕه‌كه‌ى 50 هه‌زار دیناره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.