په‌روه‌ر مه‌حه‌مه‌د، په‌یامنێری كوردستان تیڤی له دهۆك ڕایگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، ته‌رمی كه‌سێك له یه‌كێك له شوقه‌كانی ناو بازاڕی دهۆك و نزیك بازای ته‌سبیح فرۆشان دۆزرایه‌وه.
گوتیشی، كه‌سه‌كه ناوی "كه‌ریم" ه و خه‌ڵكی شنگاله ئاواره‌ی شاری دهۆكه و پیشه‌ی پێشمه‌رگه‌یه .
ر ِاشیگه‌یاند: ناوبراو ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه به ته‌نیا له‌و شوقه‌یه‌دا ده‌ژیات و ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ش ته‌رمه‌كه‌ی له‌ناو شوقه‌كه‌دا دۆزرایه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: پۆلیسی به‌ڵگه و تاوانی دهۆك پاش گه‌یشتنیان به شوقه‌كه، ته‌رمه‌كه‌یان به‌مه‌به‌ستی توێكاری و هۆكاری مردنه‌كه‌ی گواسته‌وه ۆ پزیشكی دادی دهۆك.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.