د.ههڤاڵ ئهبوبهكر، پارێزگاری سلێمانی ڕایگهیاند: ڕۆژانەو شەوانە، بەبەردەوامیی هەموومان لەبەردەم هەڕەشەی مەرگێکی ڕاستەقینەدا وەستاوین، هەموومان شایەتی مەرگی دەیان و سەدان ئازیزمانین، ماڵ و کۆڵان و کوچەو گەڕەک و شەقام و شارو وڵات و گەردون؛ ڕەنگی مەرگیان گرتووە،.
ڕاشیگهیاند: کۆرۆنا ڕێگای ژیان و هەناسەو خوێنی لە ملیۆنان کەس گرتووە، تا ئەمڕۆ جگە لە خواپاراستنمان؛ تاکە چارەسەر خۆپارێزییە، بەستنی ماسکێک لە شوێنە داخراوەکان و پاراستنی دوریی نێوانمان لە شوێنە کراوەکاندا، جگە لەوەی دەبێتە پاراستنی خۆمان و دەوروبەرو خۆشەویستانمان، یارمەتیدەریش دەبێت بۆ ئەوەی جارێکی تر چڕیی و زۆریی توشبوان و لێشاوی شاڵاوی پەتاکە ناچارماننەکەن دەست بە کهرەنتینەو قەدەغەی تەواوی هاتوچۆو داخستنی هەموو شوێنەکان بکەینەوە.
تکایە بە بەستنی ماسکێک تەندروستیی خۆت و خەڵک و ژیان و بژێویی و کارو کەسابەت و بازاڕ؛ بپارێزن.
ڕێکارەکان بۆ هاندانی ئێوەی بەڕێزن بۆ خۆپارێزیی، نەک بۆ سزادان.
ژیانی ئێوە، لە سزادانی هەر سەرپێچیکەرێک، بەهادارترو بەنرخترە..
سوپاس بۆ خۆپارێزیتان...
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.