هێزەكانى ئیسرائیل، هەڵیانكوتایە سەر ماڵى پێشنوێژ و گوتارخوێنى مزگەوتى ئەقسا، عەكرمە سەبڕى و هەڕەشەیان لێكرد.
پارێزەرى عەکرمە سەبڕى، كە پێشتر موفتى قودس - فەڵەستین بووە و لەئێستادا ئەركى سەرۆكایەتى ئەنجوومەنى باڵاى ئیسلامى لە قودس بەڕێوەدەبات، حەمزە كوتاینە لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو، رایگەیاند: كە تیمێك پێكهاتبوون لە كارمەندانى هەواڵگرى ئیسرائیل و پۆلیس، هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵى عەکرمە سەبڕى لە رۆژهەڵاتى قودسى داگیركراو.
كوتاینە، سەرنجى بۆ ئەوە راكێشا كە عەکرمە سەبڕى سبەى لە مزگەوتى ئەقسا گوتارى رۆژى هەینى پێشكەشدەكات و هێزە ئیسرائیلییەكان هەڕەشەى ئەوەیان لێكردووە كە لە گوتارەكەیدا دووربكەوێت لە رستەى "هاندەرانە".
پێشنوێژ و گوتارخوێنى مزگەوتى ئەقسا، عەكرمە سەبڕى دوێنێ لە پەیامێكى ڤیدیۆییدا سەرنجى بۆ سەر هەڵوێستى فەڕەنسا لە بەرامبەر پێغەمبەرى ئیسلام و موسڵمانان راكێشا و داواى لە فەڵەستینییەكان كرد كە لە رۆژى مەولوودى پێغەمبەردا مزگەوتى ئەقسا چۆڵنەكەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.