له ئيتاڵيا له ماوهی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٢٦ هەزار و ٨٣١ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) تۆماركرا.
دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە ئيتاڵيا، لەلايەن وەزارەتى تەندروستييەوە بڵاوكرايەوە و بە پێى ئامارەكان، لە ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ٢٦ هەزار و ٨٣١ حاڵەتى نوێى تووشبوون تۆماركراوە و ئەمەش بە بەرزترین ژمارەى تووشبوون بە ڤایرۆسەکە لە سەرەتاى سەرهەڵدانى پەتاكەوە تاوەکو ئێستا، هەژمار دەکرێت.
كۆى گشتى ئەو كەسانەى كە لەسەرەتاى سەرهەڵدانى پەتاكەوە تووشى ڤايرۆسەكە بوون بۆ ٦١٦ هەزار و ٥٩٥ بەرزبووەتەوە.
هاوكات، ژمارەى كەيسە چالاكەكان بۆ ٢٩٩ هەزار و ١٩١ و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە لە ژێر چاودێرى چڕدان بۆ هەزار و ٦٥١ نەخۆش بەرزبووەتەوە.
هەر بە پێى ئامارەكان، لە ماوەى ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ٢١٧ تووشبووى ديكەى كۆرۆنا گيانيان لەدەستداوە و ژمارەى گيانلەدەستدان بە ڤايرۆسەكە بۆ ٣٨ هەزار و ١٢٢ بەرزبووەتەوە.
ژمارەى ئهو تووشبووانهی له ڤايرۆسەكە چاكبوونهتهوه، ئەمڕۆ سێ هەزار و ٨٧٨ کەس زياديكردووە و كۆى گشتیى بۆ ٢٧٩ هەزار و ٢٨٢ بەرزبووەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.