لە گەرەکی نیدای شاری کەرکووک بە ھۆی کێشەیەکی خێزانی پیاویەک ھاوژنەکەی خۆی دەکوژێت و برایەکی خێزانەکە بە فیشەک بریندار دەکات، دواتر خۆیشی به چهقۆ كوژرا.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکووک بە کوردستان تیڤی راگەیاند: شهوی رابردوو (ئەحمەد محهمهد راشد) ھاووڵاتیکی سوریە و دانشتوی شاری کەرکووکە و لە دوای گەڕانەوە لە شاری بەغدا لەگەڵ ھاوژینەکەی بە ناوی (ھەیا زەکریا) دەبێتە شەر و کێشەیان و بە فیشەکەک ھاوژینەکەی دەکوژێت و برایەکی خێزانەکەیشی بە ناوی (عبدول رەحمان زەکریا بریندار دەکات.
ئهو سهرچاوهیه گوتیشی: لە دوای ئەوە ماڵی خێزانەکەی ئاگادار دەبن و بە چەقو ھێرش دەکەنە سەری (ئەحمەد مەحمەد راشد) و دهكوژرێت و لێکۆڵیەنەوە لە ڕووداوەکەیش بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.