Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 13:38

تووشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە جیهان (45) ملیۆن که‌سی تێپەڕاند

کوردستان TV
100%


بەپێى نوێترین ئامار کە تایبەتە بە بڵاوکردنەوەى داتاى ڤایرۆسى کۆرۆنا، تووشبوون بە  کۆرۆنا لە جیهاندا گه‌یشته‌ (45,348,176) تووشبوو.

ئه‌مرۆ هه‌ینی بە گوێرەى دوایین زانیارییه‌كانى ماڵپەرى (Worldometer)، ژماره‌ی حاڵەتەكانى تووشبوون بە ڤایرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19)، لە سەرانسەرى جیهان، بۆ 45 ملیۆن و سێسه‌د و چل و هه‌شت هەزار و حه‌وت سه‌د  حاڵه‌ت بەرزبووەتەوە.

بە گوێرەى ئاماره‌كه‌ لە سەرانسەری جیهان، 32 ملیۆن و 664 هەزار و 135 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.

هەر بەپێى ئاماره‌كه‌، (1,186,396) تووشبوو گیانیان لەدەستداوە و (32,996,335) تووشبووش چاکبوونەتەوە.

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.