پەرلەمانی ئەڵمانیا بڕیاری دا بە زۆرینەی دەنگ ماوەی مانەوەی سوپای وڵاتەکەی لە عێراق، درێژ بكاته‌وه، له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش.
بەپێی ئەو یاداشتەی کە پەرلەمانی ئەڵمانیا بە دەنگی 431 پەرلەمانتار قبوڵی کردووە، ئەڵمانیا لە ڕووی سەربازی و گەشەپێدانی توانای هێزە عێراق و هه‌رێمی كوردستان تا ساڵی 2022 دیکە لە عێراق دەمێنێتەوە.
سوپای ئه‌ڵمانیا 500 سه‌ربازی له عێراقدا هه‌یه ماوه‌ی شه‌ش ساڵه مه‌شق و راهێنان به هێزه عێراقیه‌كان و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كات.
له چوارچێوه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ دژایه‌تی داعش درووستیكردووه، سوپای ئه‌ڵمانیا رۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌بووه بۆ له ناوبردنی تیرۆریستانی داعش.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.