ناسنامەی ئەو تیرۆریستەی رۆژی پێنجشەممە 29-10-2020 بە چەقۆ سێ هاووڵاتیی مەدەنی لە کەنیسەیەکی شاری نیس لە فەرەنسا سەربڕی، ئاشکرا دەبێت.
بەگوێرهی میدیاکانى فەرەنسا، هێرشبەرکەى دوێنێ شارى نیس ناوى (ئیبراهیم محەمەد ساڵح ئەلعیساوى) یە و تەمەنى (21) ساڵە و بەرەگەز تونسیە و مانگى ئەیلولى رابردوو لە رێگەى ئیتاڵیاوە گەیشتوەتە فەرەنسا.
هەر دوێنێ، ئیمانیۆل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا لە دوای دوو هێرشی یەک لە دوای یەک لە وڵاتەکەی سەردانی شوێنی یەکێک لە هێرشەکانی کرد و ڕایگەیاند، فەرەنسا لە ژێر هێرشی ئیسلامییە توندڕەوەکاندایە.
ماکرۆن گوتیشی: ئێمە ڕێزێکی زۆر بۆ ئازادی دادەنێین هەر ئەمەیە کە وایکردووە بەردەوام لە ژێر هێرشی ئیسلامییە توندڕەوەکاندا بین.
ئەوەش دوای ئەوەهات كە مامۆستایەك لەلایەن گەنجێكی چیچانیەوە كوژرا و لە كاردانەوەدا سەرۆكی فەرەنسا كاردانەوەی توندی دەربڕی و كە هێز كەسایەتیە ئیسلامیەكان دژی ئەو قسانە وەستانەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.