ئەمیندارى گشتى یەکێتى جیهانى زانایانى ئیسلام، ئیدانەى هێرشەکەى شاری نیسى فەڕەنسا دەکات.
دکتۆر عەلی قەرەداغى ئەمینداری گشتى یەکێتى جیهانى زانایانى ئیسلامی لە لاپەرەى فەرمى خۆیدا لە فەیسبوک بە توندى ئیدانەى ئەو هێرشە دڕندانەیە دەکات کە دوێنى هاوڵاتیەکى بەڕەگەز تونسی تەمەن (21) ساڵ لە شارى نیسی فەڕەنسا هەڵى کوتایە سەر کەنیسەیەک و سێ هاووڵاتى بێ تاوانى بە چەقۆ کوشت.
قەرەداغى زیاتر دەنوسێت و دەڵێت ئەو جۆرە کارانە بە هیچ شێوەیەک لە ئیسلام دا بوونیان نیەو ناچێتە قاڵبى تۆڵەکردنەوە، كوشتنى هاووڵاتی سڤیل و بێ تاوان لای ئیسلام و لای خوداش قەبوڵ کراو نییە.
ئهمهش لهكاتێكدایه دوای نیوەڕۆ رۆژی پێنجشهممه 29/10/2020 کەسێکی تونسی هێرشیکردە سەر کەنیسەیەکی شاری نیسی فەرەنسا و سێ کەسی کوشت.
ئا/فەرمان عەلی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.