Erbil 38°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 02:22

پۆلیسی هەولێر: تۆمەتبارێک دوای دوو کاتژمێر لە رووداوێکی دزیکردن، دەستگیر دەکرێت

کوردستان TV
#7
100%

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند: تۆمەتبارێک لە هەولێر، دوای دوو کاتژمێر لە رووداوێکی دزیکردن، دەستگیر دەکرێت.

پۆلیسی هەولێر لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە، نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی باکوور، دوای ئاگادارکردنەوەیان بەبوونی ڕووداوێکی دزی لە مارکێتێک لە بەختیاری، تیمێکی لێکۆڵینەوە پێکهێنرا و توانرا بە کەمتر لە دوو کاتژمێر تۆمەتبار بەناوی (ج.ن.ا) بەڕەگەز سوری دەستگیر بکەن، لەماڵەکەی دەستگیرا بەسەر کەلوپەلی دزراو و بەنیازی فرۆشتنەوەیان بوو، تۆمەتبار دانینا بە ئەنجامدانی (٧) تاوانی دزیکردن .

پەڕاوی لێکۆڵیەوەی بۆ ڕێکخرا و ڕاگیراوە بەپێی ماددە (٤٤٦) لە یاسای سزادان.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.